Rudaw · 3 Nov 2026
دوای مردنی یاریزانی تێنریفی، ئۆونۆ بڕیارێکی بەپەلەی دا
رووداو دیجیتاڵ خیسۆس ئۆونۆی گۆڵپارێزی یانەی ئەندۆرا، دوای رووداوەکەی پێکانی خیسۆس دی میگێلی یاریزانی یانەی تێنریفی و دواتر گیان لەدەستدانی، کەوتە بەر لێشاوێک رەخنە و سووکایەتی پێکردن، تاوەکو ناچاربوو ئەکاونتەکانی لە سۆشیاڵ میدیا دابخات. ئەمڕۆ سێشەممە دوای مردنی دڵتەزێنی یاریزانی یانەی تێنریفی، خیسۆس دی میگێل، خەمێکی گەورە باڵی بەسەر جیهانی تۆپی پێدا کێشا و بۆشایییەکی گەورەی بەجێهێشت.
⬅ Back home
Read full article ➡