پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڵایڤ دەکەنەوە پێویستە بەڵێننامە پڕبکەنەوە
Kurdsat News · 3 Nov 2026

پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڵایڤ دەکەنەوە پێویستە بەڵێننامە پڕبکەنەوە

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و جنێودان و سوکایەتیکردن بە یەکتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێگەپێدراو نییە، هەروەها ئەو کەسانەی ڵایڤ دەکەنەوە پێویستە بەڵێننامە پڕبکەنەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پاراستنی دابونەریت و کلتوری کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە دیاردە نەخوازراوەکان؛ بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و جنێودان و سوکایەتیکردن بە یەکتر یان بڵاوکردنەوەی وێنە و ناوەڕۆکی نەگونجاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تەواوی قەدەغەیە.


⬅ Back home Read full article ➡