ئێران مەرجی نوێ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دیاری دەکات
Kurdistan24 · 3 Nov 2026

ئێران مەرجی نوێ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دیاری دەکات

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، وەڵامی ئەمریکایان بۆ داواکارییەکانی ئێران بە دڵ نەبووە. سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2026، موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە رێگەی پلاتفۆڕمی ئێکسەوە رایگەیاند، "پێویستە ئەمریکا بە تەواوەتی و بە روونی وەڵامی حەوت مەرجەکەی ئێران بداتەوە و کار بۆ جێبەجێکردنیان بکات". ئەو بەرپرسە ئێرانییە جەختیکردەوە، ئەم هەنگاوە تەنیا رێگەی کردنەوەی گەرووی هورمزە.


⬅ Back home Read full article ➡