Kurdsat News · 3 Nov 2026
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیی لە شازادەی ئوردن کرد
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، چاوی بە شازادە بەسمە کچی تەڵاڵ شازادەی ئوردن کەوت و پێکەوە تاوتوێی شێوازی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی، فەرهەنگی و کلتورییەکانیان کردەوە. لەدیدارەکەدا رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وەک ستونێکی سەرەکیی گەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە خرایەڕوو، بەتایبەت لەپڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەهۆی کەمیی بودجە و قەیرانەکانەوە ناتوانن دابینی بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡