ژمارەیەک ماڵ لە ئەلبیسەی سلێمانی؛ داوایان لێکراوە خانووەکانیان چۆڵ بکەن و کارەباشیان لێ بڕدراوە
Westga News · 3 Nov 2026

ژمارەیەک ماڵ لە ئەلبیسەی سلێمانی؛ داوایان لێکراوە خانووەکانیان چۆڵ بکەن و کارەباشیان لێ بڕدراوە

وێستگەنیوز - لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە دانیشتووانی ماڵەکانی ئەلبیسەی سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت لە ماوەی مانگێکدا خانووەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش پاش ئەوەی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت شوێنەکەی کڕیوە. سەرەڕای ئەوەی هێشتا مۆڵەتەکەیان تەواو نەبووە، بەڵام لە دوێنێوە کارەبایان لەسەر بڕدراوە و شوێنەکەیان بووە بە تاریکستان، بەمەش دانیشتووانەکەی تووشی گرفت و نیگەرانی بوونەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡