یەکێتی: ئەو هێزەی خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانیەتی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکات
Westga News · 3 Nov 2026

یەکێتی: ئەو هێزەی خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانیەتی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکات

وێستگەنیوز- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەشداریی نەکردنی خۆی لە دانیشتنەکەی سبەی 4ی 11ی 2026ی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و جەختی کردەوە، کۆبوونەوەکە نایاساییە، دوورە لە سازانی نیشتمانی و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی ئیرادەی لایەنێک. لەو بەیاننامەیەدا کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەرچووە، هاتووە، لەسەر بنەمای باوەڕی قوڵ بە سەروەریی یاسا و سازانی نیشتمانی، پێمانوایە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان نایاساییە و داوا لە تەواوی هێزە نیشتمانییەکان دەکەین بەشداری تێدا نەکەن.


⬅ Back home Read full article ➡