Rudaw · 3 Nov 2026
وەزیری گەنجینەی تورکیا دەڵێ تێکرای تەمەن لە ناوچە کوردییەکاندا 26 ساڵە
رووداو دیجیتاڵ وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، رۆژی سێشەممە 3-11-2026 لە بەرنامەیەکی تایبەت بە ئاکپارتی لە ئەنقەرە قسەیکرد و رایگەیاند، تێکڕای تەمەن لە باکووری کوردستاندا 26 ساڵە. راشیگەیاند، ئاکپارتی وەبەرهێنانی زۆری لەو ناوچەیەدا کردووە، پلانی وایە لە قۆناخی دادێ سوودی لێ ببینێت و ناوچەکە بکاتە داینەمۆی پێشکەوتنی تورکیا. محەممەد شیمشەک، باسی لە شەڕ و پێکدادانی دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کرد و جەختیکردەوە کە تورکیا 47-48 ساڵە لەو بەرەنگاربوونەوەیەدایە.
⬅ Back home
Read full article ➡