VAR · 3 Nov 2026
لە ئیسپانیا یاریزانێکی تۆپی پێ گیان لەدەست دەدات
لە یەکێک لە یارییەکانی خولی پلە دووی ئیسپانیا، هێرشبەرێک پاش بەرکەوتنی لەگەڵ گۆڵچیدا گیان لەدەست دەدات. هەرچەندە ساتی بەرکەوتنەکە تیمی پزیشکی دەتوانن یاریزانەکە بگەرێننەوە بۆ ژیان، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە دڵی لە لێدان دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات. رەخنەیەکی زۆر لەسەر ئەو گۆڵچییە دروستبوە کە بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی هێرشبەرەکە. هەرچەندە بە پێی یاسا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ گۆڵچییەکە ناکرێت، بەڵام گەر داواکاری گشتی بێتە سەر خەت لەوانەیە روبەروی زیندانی کردن ببێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡