ترەمپ: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ دەکەم و لەگەڵ دیموکراتەکان کار دەکەین
Rudaw · 4 Nov 2026

ترەمپ: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ دەکەم و لەگەڵ دیموکراتەکان کار دەکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم پەیامیدا دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێس و لەدەستدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن کۆمارییەکانەوە، رایگەیاند کە ناوی ئەو لەسەر کارتی دەنگدان نەبووە، ئەگەرنا بە "جیاوازییەکی زۆر سەرکەوتنمان بەدەست دەهێنا". ترەمپ لە پۆستێکی ترووس سۆشیاڵدا نووسیویەتی: "ناوی من لەسەر کارتی دەنگدان نەبوو، ئەگەر ناوم هەبووایە، بە جیاوازییەکی زۆر گەورە و بە لێشاو سەردەکەوتین! سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتە. سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ."


⬅ Back home Read full article ➡