سارا موحسین: لە سلێمانی هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم
Kurdistan24 · 4 Nov 2026

سارا موحسین: لە سلێمانی هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە سلێمانی هێزێکی چەکداری دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەی و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2026، سارا موحسین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، پێش ئەوەی مۆبایلەکەی براکەی زەوت بکرێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندووە ژیانی لە مەترسیدایە و هەڕەشەی ئەوەی لێ کراوە نابێت بەشداری لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا بکات.


⬅ Back home Read full article ➡