Kurdistan24 · 4 Nov 2026
ترەمپ بۆ دیموکراتەکان: پیرۆزە
"پیرۆزە"، ئەمە پەیامی دۆناڵد ترەمپ بوو بۆ نەیارە سیاسییەکانی، دوای ئەوەی دیموکراتەکان توانییان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران مسۆگەر بکەن و پێشەنگی هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتەکانیش بگرنە دەست. سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ قبووڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس و کارکردن لەگەڵ دیموکراتەکان. دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاشکرایکرد، بەتەواوی ئامادەیە دان بە ئەنجامەکاندا بنێت و ئەگەری گەیشتن بە سازانی هاوبەش و هاوکاری لەگەڵ دیموکراتەکاندا هەیە.
⬅ Back home
Read full article ➡