ترەمپ: ئامادەم ئەنجامی هەڵبژاردن قبووڵ بکەم و لەگەڵ دیموکراتەکان کار بکەم
Kurdistan24 · 4 Nov 2026

ترەمپ: ئامادەم ئەنجامی هەڵبژاردن قبووڵ بکەم و لەگەڵ دیموکراتەکان کار بکەم

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس قبووڵ بکات و لەگەڵ دیموکراتەکان کار بکات. ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کۆمارییەکان لە پرۆسەکەدا تووشی شکست بوون و کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران کەوتووەتە مەترسییەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد، بەتەواوی ئامادەیە ئەنجامەکان قبووڵ بکات. سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، بەنیازە لەگەڵ دیموکراتەکان هاوکاری بکات و ئەگەری گەیشتن بە سازانی هاوبەش لەگەڵیاندا هەیە.


⬅ Back home Read full article ➡