فەوجێکی چالاکیە مەدەنیەکانی سوپای عێراق لەکەرکوک جێگیرکرا
964media · 4 Nov 2026

فەوجێکی چالاکیە مەدەنیەکانی سوپای عێراق لەکەرکوک جێگیرکرا

964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک وەزارەتی بەرگری عێراق فەوجێکی سوپای چالاکیە مەدەنیەکانی لە ژێر ناوی پاراستی هاوڵاتیان و سەپاندنی یاسا رەوانەی شاری کەرکوک کرد. سەرچاوەیەکی تایبەت لە سوپای عێراقی بە 964ی وت، شەوی رابردوولە لایەن لیوا روکن مەعد بەدای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە لە ناو بارەگای فەرماندە بە فەرمی پێشوازیان لێ کراوە و ئەرک وکارەکانیان پێ سپێردرا. وتیشی، ئەو هێزە لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغداوە رەوانەی کەرکوک کراون، بەڵام لە ئێستادا بەیەکجاری لە شارەکە جێگیر دەکرێن.


⬅ Back home Read full article ➡