Kurdistan24 · 4 Nov 2026
پەیامنێری کوردستان24: 48 پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەن
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2026، هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 گوتی؛ ئێستا 48 پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەن. ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پاش زیاتر لە دوو ساڵ پەککەوتن و دروستبوونی بۆشاییەکی یاسایی کۆتاییهات. بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانتاران لە هۆڵی کۆبوونەوەکان ئامادەبن بۆ بەردەوامیدان بە دانیشتنی یەکەمی خولەکە و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی بەهۆی پەککەوتنی دەزگای یاسادانانەوە دروستبووە.
⬅ Back home
Read full article ➡