پەرلەمانتارێکی بەرەی گەل: بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە
Kurdistan24 · 4 Nov 2026

پەرلەمانتارێکی بەرەی گەل: بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی گەل رایگەیاند، ئێمە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و ئەرکێکی نیشتمانییە. ئاڵا بەرزنجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی گەل بە کوردستان24ی گوت: بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە و بەرەی گەل بەشداری دەکات. ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات چونکە بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێت. بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هاووڵاتییان دەنگیان پێ داون و متمانەیان پێ بەخشیون.


⬅ Back home Read full article ➡