هەردی سەڵاح: پابەندی ئەو سوێندەین کە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای خەڵکدا خواردوومانە
Kurdistan24 · 4 Nov 2026

هەردی سەڵاح: پابەندی ئەو سوێندەین کە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای خەڵکدا خواردوومانە

پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەکخستن و چەقبەستوویی پەرلەمان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، و وەک ئەرکێکی نیشتمانی و لەسەر بنەمای ئەو سوێندە یاساییەی خواردوویەتی، بەشداری لە کاراکردنەوەی پەرلەماندا دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2026، هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری سەربەخۆ روونیکردەوە، نوێنەرایەتیکردنی خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و نیشتمان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.


⬅ Back home Read full article ➡