دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
Channel8 · 4 Nov 2026

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی بەشێک لە فراکسیۆنە سەرەکییەکان دەستیپێکرد. پەرلەمانتار سەمیرە حەسەن وەک سێیەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرپەرشتی دانیشتنەکە دەکات و لە دەستپێکدا ناوی بەربژێرانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی خوێندەوە. هەڵگورد نەجیب کشانەوەی خۆی لەبەربژێری بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان راگەیاند. بەهجەت عەلی و مەرد عەلی لە بەربژێری بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان کشانەوە. مونا قەهوەجی خۆی بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمان بەربژێر کرد.


⬅ Back home Read full article ➡