Rudaw · 4 Nov 2026
دامەزراوەی ئاماری تورکیا: لەڕووی نرخەوە ئیستەنبووڵ گرانترین و مێردین، باتمان، شرنەخ و سێرت هەرزانترینن
رووداو دیجیتاڵ بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی دەستەی ئاماری تورکیا)تویک( لەبارەی هێزی کڕین، ئیستەنبووڵ بە 112.6 خاڵ گرانترین ناوچەی تورکیایە بۆ ژیان و مێردین، ئێلیه، شرنەخ و سێرتی باکووری کوردستانیش بە 91.5 خاڵ هەرزانترینن. لێکۆڵینەوەکە جیاوازیی بەرچاوی نرخەکانی لەنێوان ناوچە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەرخستووە. جیاوازیی نرخی کرێی خانوو، خۆراک و خزمەتگوزارییەکان لەو ناوچانەدا وەرگیراوە و بەراورد کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡