964media · 4 Nov 2026
دەنگێکی بەهێز لە تەوێڵە بیستراوە
964+ ئەمەل ناجی – هەورامان درەنگانی شەوی رابردوو دەنگێکی بەهێز لە شێوەی تەقینەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحیەی تەوێڵە بیسترا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەم دەنگە چییە. پەیامنێری 964 هەوڵیدا بچێتە شوێنی دەنگەکە، کە لە ماڵێکدا بووە، زیانێکی زۆریش بە ماڵەکە گەیشتووە و خانووەکە رووخاوە، بەڵام باش بووە چۆڵ بووە و کەسی لێنەبووە. ئێستاش هێزە ئەمنییەکان لەوێ لێکۆڵینەوە دەکەن و رێگە نادەن کەس بچێتە شوێنەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡