ڤاڵا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
964media · 4 Nov 2026

ڤاڵا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمان کرا و تێیدا ڤالا فەرید، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. ڤالا فەرید بە تەنیا رکابەری بردنەوەی پۆستەکە بوو، چونکە رکابەرەکانی، کە لە دانیشتنی یەکەم خۆیان کاندید کردبوو، ئامادەی دانیشتنەکە نین و حزبەکانیشیان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە. ڤالا بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو، 52 دەنگی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی خولی شەشەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا.


⬅ Back home Read full article ➡