منداڵانی حەسەکە خۆپێشاندان دەکەن و هێزەکانیش تەقەی هەواییان کرد
964media · 4 Nov 2026

منداڵانی حەسەکە خۆپێشاندان دەکەن و هێزەکانیش تەقەی هەواییان کرد

964+ نووسینگەی رۆژئاوا لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، لە کاتی ناڕەزایی دەربڕینی ئاشتیانەی منداڵانی قوتابخانە کوردییەکان، کە داوای ناساندنی زمانی دایکی خۆیان دەکەن و و داوا دەکەن کوردی بخرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەی هەواییان کرد. بەپێی زانیارییەکانی تیمی 964 لە حەسەکە، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا تەقەی ئاسمانیان کردووە و گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکانی دەوروبەری دروست بووە.


⬅ Back home Read full article ➡