964media · 4 Nov 2026
دوو ئامۆزا تەقەیان لێکرا و کوژران
964+ رێباز یونس لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر، دوو هاوڵاتی کوژران، کە ئامۆزای یەکتر و یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. بەپێی زانیارییەکانی 964، رووداوەکە لە پێش دەرگای دواوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر روویداوە و تەقە کراوە، ئەوانەی کوژراویشن ئامۆزای یەکترن و دراوسێی یەکتریشن لە ناحیەی دیبەگە، کە دەگوترێ کێشەی کۆمەڵایەتیی کۆنیان هەیە. هاوکات هێشتا پۆلیس و لایەنە ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر رووداوەکە باس نەکردووە و ئێستا تەرمی هەردوو هاوڵاتییەکە لە پزیشکی دادی هەولێرە.
⬅ Back home
Read full article ➡