Kurdsat News · 4 Nov 2026
کەشناسیی هەرێم: ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارینەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریش لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبار و چەمەکان دەدات. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە سبەینێ پێنجشەممە، 5ی 11ی 2026ەوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت بارانبارینەکە تاکو هەفتەی داهاتووش بەردەوامبێت و شەممەی داهاتووش، لە سلێمانی 25 بۆ 30 ملیم و لە گەرمیان و هەولێریش 20 بۆ 30 ملیم باران ببارێت.
⬅ Back home
Read full article ➡