Kurdistan24 · 4 Nov 2026
سوپای پاسداران: شکستی ترەمپ گەواهیدەری شکستی واشنتنە لە جەنگی دژی ئێران
راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بۆ کاروباری راگەیاندن هۆشداری دا لەوەی، دابینکردنی بنکەی سەربازیی لەلایەن وڵاتانی وەک ئیمارات و بەحرەین بۆ ئەمریکا بە مەبەستی هێرشکردنە سەر ئێران، لەلایەن تارانەوە بە جۆرێک وەڵام دەدرێنەوە کە خۆیان و شوێنی دیکەش بگرێتەوە. حەمیدڕەزا موقەدەم فەر، راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بۆ کاروباری راگەیاندن رایگەیاند، ئێران بە عەقیدەیەکی سەربازی و تەکنەلۆژیای نوێ و جیاواز لە رابردوو مامەڵە لەگەڵ هەر کردارێکی ئەمریکی یان ئیسرائیلی دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡