زاخۆ؛ بەهۆی گرانبوونی نرخی گازوایل؛ شۆفێرانی پاس مانگرتنیان راگەیاند
Westga News · 4 Nov 2026

زاخۆ؛ بەهۆی گرانبوونی نرخی گازوایل؛ شۆفێرانی پاس مانگرتنیان راگەیاند

وێستگەنیوز-لە زاخۆ بەشێک لە شۆفێرانی پاس و مینی پاسەکانی هێڵەکانی ناو بازاڕ بۆ دەرەوەی شار، بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەوە مانیان گرتووە و کار ناکەن. بەرپرسی لقی زاخۆی سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت: "لەگەڵ قائیمقامییەت لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان". مانگرتنەکە دوای ئەوە هات کە نرخی یەک لیتر گازوایل بۆ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە، بە تایبەتی شۆفێرانی هێڵی ناوبازاڕ بۆ ئیبراهیم خەلیل و هێڵی گوڵان (ڕۆژهەڵاتی زاخۆ) کارکردنیان ڕاگرتووە.


⬅ Back home Read full article ➡