Rudaw · 4 Nov 2026
پزیشکێکی دەرمانساز: هیچ دەرمانێکی فەرمی و باوەڕپێکراو بۆ قەڵەوبوون بوونی نییە
رووداو - تەندروستی پزیشکێکی دەرمانساز هۆشداری لەبارەی دەرمانێک دەدات و گوتیشی دەبێت دەرمانخانەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن. ئەمڕۆ چوارشەممە 04-11-2026 دکتۆر محەممەد جەعفەر، پزیشکی دەرمانساز لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، هیچ دەرمانێک بۆ قەڵەوبوون نییە و لە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی پێشنیازی دەرمان بۆ کێش زیادکردن نەکراوە. دکتۆر محەممەد جەعفەر، دەڵێت "لە ئەمریکا و ئەوڕوپا هەر دەرمانێک پێویستی بە گەشتی 15 ساڵی هەیە تاوەکو توێژینەوەی تەواوی لەسەری دەکەن، دواتر لە دەرمانخانەکان بەردەست دەبێت".
⬅ Back home
Read full article ➡