VAR · 4 Nov 2026
دۆخی پێکراوەکانی بەرشەلۆنە پێش یاریی ئەتلەتیکۆ
رۆدری بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید یاریی بکات بەڵام ئیریک گارسیا دەگەڕێتەوە. لە یارییەکەی ئەستۆن ڤێلا رۆدری یاریزانی بەرشەلۆنە بەهۆی ئازارەوە نەیتوانی تایمی دووەم بەشداری بکات. تیمی پزیشکی سێ بۆ 10 رۆژی داناوە بۆ ئەوەی رۆدری لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە بەوەش لە یاریی ئەتلەتیکۆ بێ بەش دەبێت. هەروەها کۆندی تا ئێستا لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و ناتوانێت لەو یارییەدا بەشداری بکات. بەڵام ئیریک گارسیا بەتەواوی چاکبۆتەوە و چانسی یاریکردنی لە بەرامبەر ئەتلەتیکۆدا هەیە.
⬅ Back home
Read full article ➡