964media · 4 Nov 2026
لەتکەنۆک جێگەی نیسک دەگرێتەوە لە سەبەتەی خۆراکی حەوتەم
964+ ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، لە سەبەتەی خۆراکی حەوتەمی ساڵی 2026، مادەی نیسک لە سەبەتەکە دەردەکرێت و لەبری ئەوە، یەک کیلۆگرام لەتکەنۆک بۆ هەر کەسێک دابەش دەکرێت. لە بڵاوکراوەیەکدا کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراک و بازرگانی سلێمانی دەڵێ، بریکارەکانی خۆراک لە ناو شار و دەرەوەی شار لەم گۆڕانکارییە ئاگادار کراونەتەوە، هەروەها بریکارەکانی بنکەکانی 261 و 262ی ناو شار داواکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡