ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا حەوت گوندی رەبیعەی بە "وێرانە" ناساند
Rudaw · 4 Nov 2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا حەوت گوندی رەبیعەی بە "وێرانە" ناساند

رووداو دیجیتاڵ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 69ەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، دەنگدانی لەسەر جێگر و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان تەواو کرد، هاوکات حەوت گوندی سنووری قەزای رەبیعەی وەک گوندی "وێرانە" ناساند بەهۆی ئەو زیانانەی لە شەڕی داعشدا پێیانگەیشتبوو. دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی د. ئەحمەد حاسود، سەرۆکی ئەنجوومەن و بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامان بەڕێوەچوو. تێیدا پێکهاتەی لیژنەکان پەسندکران دوای ئەوەی لە دانیشتنەکانی پێشوودا تەنیا سەرۆکی لیژنەکان هەڵبژێردرابوون.


⬅ Back home Read full article ➡