بەتاڵیۆنی ژینگەپارێزی بارزان35 ساڵە چەکیان بۆ ئاژەڵە کێوییەکان کردووەتە کانیاو
Kurdistan24 · 4 Nov 2026

بەتاڵیۆنی ژینگەپارێزی بارزان35 ساڵە چەکیان بۆ ئاژەڵە کێوییەکان کردووەتە کانیاو

لە ناوچە شاخاوییە سەختەکانی دەڤەری بارزان، پێشمەرگەکانی بەتاڵیۆنی ژینگەپارێزی رۆژانە رێگای دوور و هەوراز دەبڕن، چەکی ئەوان فیشەک و تۆپ نییە، بەڵکو کەرەستەی بیناسازی و ئاوە کە بەسەر پشتی وڵاخەکانەوە دەیگوازنەوە بۆ سەر لووتکەی شاخەکان، تاوەکو ژینگەی ناوچەکە و ئاژەڵە کێوییەکان لە تینوێتی و لەناوچوون بپارێزن. زیاتر لە 35 ساڵە ئەم پێشمەرگانە بەبێ پشوودان سەرقاڵی پاراستنی دارستان و ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکەن. ئەرکی ئەوان شەڕ و بەرەکانی جەنگ نییە، بەڵکو خزمەتکردنی سروشتە.


⬅ Back home Read full article ➡