964media · 4 Nov 2026
لە هەولێر ئاوی پیس و زێراب بۆ ئاودانی سەوزە و گەنمەشامی بەکارهاتووە
964+ شۆڕش قادری لە گەڕەکی توڕەقی هەولێر، ئاوی پیس و زێراب بۆ ئاودانی سەوزە و گەنمەشامی بەکارهاتووە، شارەوانی چووەسەر زەوییەکان و دەستی بەسەر تورمپای راکێشانی ئاوەکەدا گرت. بەڕێوەبەڕایەتی شارەوانی شەشی هەولێر چەند وێنەیەکی تیمەکانیان لە هۆبەی لادانی زیادەڕۆیی داناوە و دەڵێت، بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانی، لە کەرتی 8ی توڕەق دەستیان بەسەر چەندین ئامێری تورمپای راکێشانی ئاوی قوڕسی پیسدا گرتووە کە بە شێوەی نایاسایی بۆ ئاودانی سەوزە و گەنمەشامی بەکارهێنرابوون.
⬅ Back home
Read full article ➡