لە ترسی ئاگرکەوتنەوە پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە
964media · 4 Nov 2026

لە ترسی ئاگرکەوتنەوە پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە

964+ شۆڕش قادری لە ترسی ئاگرکەوتنەوە، پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە و ئەشیا و کەلوپەلەکانیان پێ برایە ژوورەوە. ئەمشەو چوارشەممە 4.11.2026 تیمەکانی شارەوانی هەولێر چوونەتە بازاڕی شێخەڵا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند وێنەیەکی داناوە و نووسیویەتی، تیمەکانی شارەوانی یەک بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانیی، هەڵمەتێکی لابردنی پەردە و بردنە ژوورەوەی کەلوپەلی دوکاندارانیان ئەنجامداوە.


⬅ Back home Read full article ➡