PUK Media · 4 Nov 2026
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە شازادە خانم بەسمە کچی تەلال کرد
ئەمڕۆ 4ی11ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شازادە خانم بەسمە کچی پادشای کۆچکردوو (تەلال کوڕی عبدالله) ی ئوردن و وەفدێکی یاوەری، کرد. لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهاتنیان و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردنی بە گرنگ زانی، هەروەها هاتنی بەڕێزیان لەپێناو خزمەتکردنی مافی منداڵان و گەنجان و هۆشیارکردنەوەیان لە نێو ئاڵنگارییەکانی ژیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەرز نرخاند.
⬅ Back home
Read full article ➡