Kurdistan24 · 5 Nov 2026
دوای زیاتر لە دوو ساڵ پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژارد و کاراکرایەوە
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە پەککەوتنی، بە مەبەستی پاراستنی قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە بۆشایی یاسایی، پەرلەمانی کوردستان کاراکرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا. لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەکان، دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو کرا و لە پرۆسەیەکی دەنگداندا، دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان (سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان) هەڵبژێردران.
⬅ Back home
Read full article ➡