سوپای پاسداران: دوو نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت
Rudaw · 5 Nov 2026

سوپای پاسداران: دوو نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە لە تەنگەی هورمز ئاگر لە دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی دیکە لە جۆری راکێشەر کەوتووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە نەوتهەڵگرەکان لە باشووری تەنگەکە بەر مینێکی دەریایی کەوت. سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، یەکێک لە نەوتهەڵگرەکان لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون لە رێڕەوێکی قەدەخەکراو و رێپێنەدراو لە باشووری تەنگەی هورمز، مینێکی دەریایی پێیدا تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە.


⬅ Back home Read full article ➡