Kurdistan24 · 5 Nov 2026
سوپای پاسداران: لە گەرووی هورمز ئاگر لە دوو نەوتهەڵگر کەوتووەتەوە
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی راکێشەر لە گەرووی هورمز ئاگریان گرتووە. هۆکاری ئەم رووداوە بۆ هەوڵی کەشتییەکان بۆ بەکارهێنانی رێڕەوێکی ناپێویست دەگەڕێتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2026، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، نەوتهەڵگرێک لەکاتی تێپەڕین بە رێڕەوی باشووری گەرووەکەدا بەر مینێکی دەریایی کەوتووە. هاوکات نەوتهەڵگرێکی دیکە لەکاتی لادان لە رێڕەوی دیاریکراو لە بەشی رۆژهەڵاتی گەرووەکە ئاگری گرتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡