Rudaw · 5 Nov 2026
کۆریای باشوور هێزی دەریایی بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز رەوانە دەکات
وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردن لە بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز، فڕۆکەیەکی چاودێریی دەریایی و تیمێکی تایبەت بە پووچەڵکردنەوەی مین لە نزیک ئەو رێڕۆیە ئاوییە جێگیر دەکات. حکومەتی سیئۆل لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی بە هیچ شێوەیەک دەست لە جەنگی دژی ئێراندا وەرنادەن، بەڵکو ئامانجی سەرەکییان پاراستنی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان و دابینکردنی وزەیە لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهاندا.
⬅ Back home
Read full article ➡