Kurdistan24 · 5 Nov 2026
مەمدانی: سەرکەوتنی دیموکراتەکان رەنگدانەوەی داواکارییەکانی چینی کرێکارانە
سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک زوهران مەمدانی رایگەیاند، ئەو سەرکەوتنانەی دیموکراتەکان بەدەستیان هێناوە ئەوە دەردەخات کە بەرنامەی هەڵبژاردنەکانیان "ئاوڕ لەو قەیرانانە دەدەنەوە کە رووبەڕووی چینی کرێکارانی ئەمریکا دەبنەوە". لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی CNN، مەمدانی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی شەوی رابردوو بینیمان رەنگدانەوەی ئەو راستییەیە کە چینی کرێکاری ئەمریکا بێزار بوون لەوەی گوێیان لەو سیاسییانە بێت کە لەلایەن دەوڵەمەندترین توێژەکانی وڵاتەوە کڕدراون و پێیان دەڵێن پێداویستییەکانیان واقیعی نین".
⬅ Back home
Read full article ➡