Kurdistan24 · 5 Nov 2026
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێگای (کۆڕێ -شەقڵاوە - قەندیل)ی کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی رێگای (کۆڕێ -شەقڵاوە - قەندیل)ی کردەوە. پڕۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیار دینار جێبەجێ کراوە؛ بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت و بە دەستی کاری ناوخۆیی و بە کوالێتییەکی بەرز جێبەجێ کراوە. ئەم رێگایە درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە و بە شێوازی دووساید (چوون و هاتن) دروست کراوە. بۆ ئاسانکاریی زیاتری هاتوچۆی شۆفێران و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، سێ یەکتربڕی مۆدێرن لەسەر رێگەکە بنیاد نراون.
⬅ Back home
Read full article ➡