Kurdistan24 · 5 Nov 2026
نەوزاد شێخ کامیل: بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکان دەیان شوێن سزادران
بەهۆی بەرزکردنەوەی نایاسایی نرخی کاڵا و کەلوپەل لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کۆمپانیا و بازرگان لەلایەن لێژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە سزادراون. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، لێژنەکانیان بە بەردەوامی چاودێری بازاڕەکان دەکەن و هەر کەسێک بە ئارەزووی خۆی نرخەکان بەرز بکاتەوە، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە. نەوزاد شێخ کامیل ئاشکرایکرد، تا ئێستا بەهۆی سەرپێچی لە بەرزکردنەوەی نرخ، نزیکەی 100 شوێن سزادراون.
⬅ Back home
Read full article ➡