بارانەکە گەیشت و کەشناسی هۆشداری دەدات
964media · 5 Nov 2026

بارانەکە گەیشت و کەشناسی هۆشداری دەدات

964+ شۆڕش قادری بارانەکە گەیشت و کەشناسی کوردستان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و مەترسی هەورە تریشقە لەم چەند رۆژەدا دەدات. وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.11.2026 نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ دەگاتە زۆربەی ناوچەکان (بەسەنتەری شارەکانیشەوە)، هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە. سەبارەت بە رێژەی دابارین، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک زیاتر ببارێ.


⬅ Back home Read full article ➡