Rudaw · 5 Nov 2026
گۆڵپارێزەکەی ئاندۆرا: سەختترین رۆژەکانی ژیانم بەسەر دەبەم
رووداو دیجیتاڵ جیسوس ئۆونۆ، گۆڵپارێزی یانەی ئاندۆرای رکابەر لە خولی پلە دووی ئیسپانیا، خەمباریی گەورەی خۆی بەهۆی گیانلەدەستدانی جیسوس دی میگێلی یاریزانی یانەی تێنریفی دەربڕی، پاش بەریەککەوتنیان لە نێو یاریگادا. دی میگێل لە دوای بەرکەوتنی لەگەڵ ئۆونۆ، گواسترایەوە نەخۆشخانە و خرایە ژێر چاودێریی چڕەوە، بەڵام رۆژی دواتر گیانی لەدەستدا. ئۆونۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، "ئێستا سەختترین رۆژەکانی ژیانم بەسەردەبەم. وشەکان بەرگە ناگرن، زەحمەتییەکی زۆر لە تێگەیشتن لەوەدا دەبینمەوە، کە روویدا.
⬅ Back home
Read full article ➡