Rudaw · 5 Nov 2026
ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا هۆکاری راستەقینەی قەیرانی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەکات
یاریزانێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا باسی لە دۆخی ئەستێرەی بەرازیلی ریال مەدرید ڤینیسیۆس جونیۆر کرد و دووپاتیکردەوە کە چەند مانگێکە کێشەی زۆری هەیە. ڤینیسیۆس بە باشترین قۆناخی خۆیدا تێناپەڕێت و رەخنەکانیش لە نمایشەکانی لە زیادبووندایە. هێرشبەرە بەرازیلییەکە دوورە لەو یاریزانەی کە پێشتر جیاوازی دروست دەکرد و وەک یەکێک لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا ناسراوبوو. ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا زۆر راشکاوانە نیگەرانیی خۆی لە دۆخی یاریزانە بەرازیلییەکە خستەڕوو.
⬅ Back home
Read full article ➡