Kurdistan24 · 5 Nov 2026
رۆناڵدۆ وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ وازهێنانی یەکجاریی لە ریزی هەڵبژاردەی پورتوگال راگەیاند و بە ئامارێکی پێوانەییەوە کۆتایی بە کاروانێکی 23 ساڵە هێنا. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ی تشرینی دووەمی 2026، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئینستاگرام" ماڵئاوایی لە یاریی نێودەوڵەتی کرد. رۆناڵدۆ لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، دوای 23 ساڵ لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، کاتی ئەوە هاتووە درێسی ژمارە حەوت رادەستی نەوەی داهاتوو بکات.
⬅ Back home
Read full article ➡