Kurdistan24 · 5 Nov 2026
کارتی سووتەمەنی بۆ دانیشتووانی سنووری سۆران دروست دەکرێت
و لەمەودوا بەنزین، گاز و نەوت بەو کارتە دابەش دەکرێن کارتی سووتەمەنی بۆ دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت، ئەوەش بە ئامانجی رێکخستن و دابەشکردنی سووتەمەنی بە شێوەیەکی دیجیتاڵی. ئەمیر سەلیم شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە داوا لە هاووڵاتییان کراوە کارتی نیشتمانی و بڕی 5,500 دینار ئامادە بکەن بۆ ئەوەی کارتی سووتەمەنییان بۆ دروست بکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡