Kurdistan24 · 5 Nov 2026
ئەردۆغان: هەنگاو بە هەنگاو ئەشکەوت و بنکەکانی پەکەکە چۆڵ دەکرێن
سەرۆککۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە سستیی تێکەوتبێت و جەخت دەکاتەوە، پرۆژەی (تورکیای بێ تیرۆر) بەردەوامە و ئێستا ئەشکەوتەکانی ئەو پارتە لەودیو سنوورەکان چۆڵ دەکرێن. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە سەردانە فەرمییەکەی بۆ شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، لە فڕۆکەکەدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی (تورکیای بێ تیرۆر) و پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوامە و هیچ پاشەکشەیەک لەو بارەیەوە ناکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡