964media · 5 Nov 2026
ژنێک دوو رۆژە مردووە و کەس لێی ناپرسێ
964+ دیلان محەمەدجەزا - سلێمانی دوو رۆژە ژنێک مردووە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە، کەسوکاری دیار نین و کەس ناچێت بەلایەوە. ئەو ژنە رۆژی سێشەممە 3ی ئەم مانگە تەرمەکەی لە گەڕەکی ئاشتی قەزای سەیدسادق دۆزراوەتەوە، دەوترێ بە مردنی ئاسایی کۆچی دوایی کردووە و هەر دوای گیانلەدەستدانی لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. ئەو ژنە لەدایکبووی ساڵی 1971ە و توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە، بەڵام لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا کەسی نەچووە بەلایەوە و نازانرێ کەسوکاری کێن.
⬅ Back home
Read full article ➡