بەرشەلۆنە بۆندی رافینیای درێژ کردەوە
VAR · 5 Nov 2026

بەرشەلۆنە بۆندی رافینیای درێژ کردەوە

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆندی رافینیای هێرشبەری تا ساڵی 2030 درێژ کردەوە. بە ئامادەبونی خوان لاپۆرتا و بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشەلۆنە و بەڕێوەبەری کارەکانی رافینیا و هەروەها یاریزانە بەرازیلییەکە خۆشی، گرێبەستەکە بۆ چوار ساڵی تر درێژ کرایەوە. هەرچەندە رافینیا تەمەنی 29 ساڵە و تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت، بەڵام ئیدارە و تیمی هونەری بەرشەلۆنە خۆشیان دەوێت و بە یاریزانێکی پابەندی دادەنێن. رافینیا لەم وەرزەدا لەخولی ئیسپانیا 10 یاریی کردوە 15 گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە.


⬅ Back home Read full article ➡