Kurdistan24 · 5 Nov 2026
سعوودیە مووشەکێکی بالیستیی حووسییەکانی لە مەدینە تێکشکاند
هاوپەیمانیی شەریعەت بە سەرۆکایەتیی سعوودیە رایگەیاند، مووشەکێکی بالیستییان تێکشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە بەرەو مەدینە ئاراستە کرابوو. ئەم رووداوە لەکاتێکدایە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان حووسییەکان و سعوودیە بەردەوامە. پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026، راگەیاندنەکەی هاوپەیمانی شەریعەت چەند خولەکێک دوای ئەوەی هات، بەرگریی شارستانی سعوودیە، هۆشدارییەکی پێشوەختەی بۆ ئاگادارکردنەوە لە مەترسییەک لە پارێزگای یەنبوو بڵاوکردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡