تێرە خۆرە پەیدا بووە و بەدڵی ئاژەڵدارانە
964media · 5 Nov 2026

تێرە خۆرە پەیدا بووە و بەدڵی ئاژەڵدارانە

964+ ئاکام غەفور - سۆران بەم پایزە باڵەکایەتی سەوز دەکاتەوە لە گژوگیا، ئاژەڵدارانیش کەیفان پێ دێ و جەوەکە بە دڵی ئەوانە دەڵێن، مەڕوماڵاتەکەمان بەبێ ئەوەی ئالیکی پێ بدەین تێردەخۆن. راغیب رەسول، ئاژەڵدارە بۆ 964 دەڵێت، کەم ساڵ هەیە لە پایز ئاوا دنیا سەوز بێت، ئەمە پێی دەڵێین ساڵی دوو بەهار، ئەوە ئەرکی ئێمەی زۆر ئاسان کردووە، چونکە نە ئالیک بە ئاژەڵەکانمان دەدەین نە پێویستیان بە ئاو پێدانە، رۆژانە لەو گیا سەوزە لەوەڕی خۆی لە تێری دەست دەکەوێت.


⬅ Back home Read full article ➡